زاری كرمانجی –ئەمڕۆ جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یەكێك لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەم چاكسازییە و حكوومەت زیاتر لە 100 ملیار دیناری بۆ كەرتی پەوەردە تەرخان كردووە.
هەروەها گوتی: زیاتر لە 30 هەزار پێشمەرگەی یەكەكانی 70 و 80 خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: تا كۆتایی ئەمساڵ سێ پڕۆژەی دیكەی گرنگ رادەگەیەنین.
هەروەها جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوهشكرد كە لەم نزیكانە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 بڵاودەكاتەوە.