زاری كرمانجی – سۆران :
ئیمی بێرا، ئەندامی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، ئاماژەی بەوەدا كە ترەمپ لە دیبەیتی كۆشكی سپیدا لە پاڵ ئازادیدا نەوەستا، جەختیشی لەوە كردەوە كە سەرۆكی ئەمریكا دەبێت ڕێز لە بەهاكانی ئەمریكا بگرێت بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆكرانیا.
بێرا لە پۆستێكیدا لە كەناڵی ئێكس نووسیویەتی “لە نمایشێكی شەرمەزاركەردا لە كۆشكی سپییەوە، سەرۆك و جێگری سەرۆكەكەی ڕەتیانكردەوە لایەنی ئازادی لە بەرامبەر دیكتاتۆرێكی بێبەزەییدا بگرنەبەر”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی ئێمە شایەتحاڵی بووین، ڕەنگدانەوەی بەهاكانی ئەمریكا نییە. هێشتا پشتیوانییەكی بەرفراوان بۆ ئۆكرانیا لە هەردوو پارتەكەی كۆنگرێسدا هەیە. سەرۆك كۆمار دەبێت ڕێز لە بەهاكانی ئەمریكا بگرێت و بە ڕوانگەیەكی دوولایەنە مامەڵە بكات بۆ دەستەبەركردنی یەكپارچەیی خاكی ئۆكرانیا و كۆتاییهێنان بە شەڕی شەڕانگێزی ڕووسیا.

































































