زارى کرمانجى:
بەپێی خشتەی پشووەكانی هەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشەم لە هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی نییە و پشووە، ئەوەیش یادی راپەڕینەكەی ساڵی 1991ـی هەرێمی كوردستانە.
لەم هەفتەیە و بەدیاریكراوی رۆژی چوارشەم، لە فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ڕۆژی پێنجی ئادار یادی راپەڕینە مەزنەكەی كوردستانە كە لە ساڵی 1991 دژی رژێمی بەعس بەرپایان كرد، تەواوی دامەزراوەكانی ئەو رژێمەیان لە هەرێمی كوردستان بەدەرنا.
لە پەرلەمانی كوردستاندا ئەو رۆژە بەیاسا كراوەتە پشوو لە تەواوی فەرمانگە حكوومییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو یادە دەكرێتەوە.































































