زاری كرمانجی – سۆران :
لە وەڵامی كۆبوونەوە مشتومڕاوییەكەی نێوان ترەمپ و زێلێنسكیدا، كایا كالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: ئۆكرانیا ئەوروپایە. ئێمە لە تەنیشت ئۆكرانیا وەستاوین. ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ ئۆكرانیا زیاد دەكەین بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژكار. ئەمڕۆ ڕوون بووەوە كە جیهانی ئازاد پێویستی بە سەركردەیەكی نوێ هەیە. ئەوە پەیوەستە بە ئێمەی ئەوروپییەكانەوە كە لەگەڵ ئەم تەحەدایەدا بەشداری بكەین.































































