زاری كرمانجی – سۆران :
قۆناغی یەكەمی ئاگربەستەكەی نێوان ئیسرائیل و حەماس كە ڕۆژی ئەمڕۆ كۆتایی دێت، تا ڕادەیەكی زۆر شەڕی ١٥ مانگەی غەززەی ڕاگرت.
دانوستانەكان لە قاهیرەی پایتەختی میسر سەبارەت بە قۆناغی دووەمی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ڕۆژی هەینی ٢٨ی شوبات دەستیپێكردەوە. ناوبژیوانان هیوادارن ئەم وتووێژانە ببێتە هۆی كۆتایی هاتنی هەمیشەیی شەڕی غەززە.
ئەم دانوستانانە ڕۆژێك دوای بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتێكی سوپای ئیسرائیل ڕوودەدەن كە بەرپرسیارێتی شكستی هێرشەكەی حەماس لە ٧ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٣ی گرتە ئەستۆ.
میسر وەك ناوبژیوانێك ڕایگەیاند كە شاندەكانی ئیسرائیل، قەتەر و ئەمریكا لە قاهیرە ئامادەن بۆ دانوستانی “چڕ” سەبارەت بە قۆناغی داهاتووی ئاگربەست. قۆناغی یەكەمی ئەم ڕێككەوتنە دوای چەند مانگێك لە دانوستانە سەختەكان گەیشتە ئەنجام.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی میسر جەختی لەوە كردووەتەوە: لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستیان بە دانوستانی چڕ كردووە بۆ لێكۆڵینەوە لە هەنگاوەكانی داهاتووی ڕێككەوتنی ئاگربەست. ئەم هەوڵانە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكانی پێشوو بەردەوامن. حەماس داوای لە ئیسرائیل كردووە بە بەشداریكردن لە خولی دووەمی دانوستانەكان ڕێگە بە بەردەوامبوونی ئاگربەست بدات.

































































