زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی هەواڵێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ماوەی بەڕۆژو بوونی گوندێكی سەڵتەنەی عومان بوەتە جێی باس كە یەكەم شوێنە لەجیهاندا ڕۆژانە زیاتر لە 3 كاتژمێر خۆر هەڵدێت و ئاوا دەبێت، بەمەش كاتی بەڕۆژوو بونیان كەمێك لا ئاڵۆز بوو زانیایەكی ئایینی و جوگرافیا زانیاریان بۆ دەخاتەڕوو.
گوندی وەكان لەسوڵتەنەی عومان دەكەوێتە هەرێمی نەخل و بەرزییەكەی لەسەر ئاستی دەریاوە دوو هەزار مەترەو هەرچوار دەوری بەچیا دەورە دراوەو ناوچەیەكی گەشتیارییەو پلەی گەرما تێیدا مام ناوەندە.
بەپێی وتەی دانیشتوانی گوندەكە، رۆژانە زیاد لە سێ كاتژمێر خۆر دەبینن، واتە لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ خۆر هەڵدێت تا كاتژمێر 2:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ ئاوا دەبێت”.
سەبارەت بە بەڕژوو بوونی دانیشتووانی ئەم گوندە د.عەبدوڵڵا مەسند مامۆستای جوگرافیای زانكۆی قەسیم، دەڵێت: ” ئەو گوندە كەوتوەتە نێوان دۆڵێكەوەو چواردەوری بەچیا گیراوە، بۆیە ماوەی بینین هەتاو تییدا كەمەو دیاریكراوە، بۆیە ماوەی بەرۆژوو بوون پەیوەندی بەبینی هەتاوەوە نییە، دەشڵێت: ماوەی بەڕۆژوو بوون لەكاتی بەرەبەیانەوە دەستپێدەكات، نەك كاتی خۆر هەڵاتن و خۆر ئاوا بوون، واتە بەپێی رۆژمێری دەوڵەت پێویستە دانیشتووانی گوندەكە پێش بەرەبەیانی پاشیو بخۆن و ئێوارەش رۆژ و بشكێنن.































































