محەممەد مەحموود – رواندز :
یەکەم سەبەتەی خۆراکی ئەمساڵ گە یشتە لای بریکارەکانی خۆراک لە رواندز و دەستبە دابەشکردنی دەکرێت.
فەرسەت مەغدید، بریکارەکانی دابەشکرنی ئارد و خۆراک لە رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوێنێ یەکەم سبەتەی خۆراکی ئەمساڵ گەیشتە لای بریکارەکانی خۆراک لە رواندز، ئەو سبەتە خۆراکەش پێکدێت لە هەشت ماددەی خۆراکی لەوانە: شەکر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، برنج ، نیسک، نۆک، ئارینۆک، فاسولیا”.
ئەو بریکارە گوتیشی ” ئاردی مانگی 2شمان بۆ هاتووە داوا لە هاوڵاتییان دەکەم سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی بەشە ئاردو خۆراکی خۆیان.
































































