زاری كرمانجی-سۆران
ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بەشێك لە خاوەن دوكان و ماركێتەكان بەهەلی دەزانن، بۆ ساخكردنەوەی كاڵاو خۆراك و بەرزكردنەوەی نرخەكان.
هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ڕێگەی زاری كرمانجی داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان، لە مانگی ڕەمەزاندا هەوڵەكانیان جددی تر بكەن، بۆ رێگری كردن لە هەڵاوسانی نرخی كاڵاو خۆراك و چاودێری كردنی زیاتری بازاڕ و دوكانەكان، ئەو جۆرە كەسانەش كە سەرپێچی دەكەن، ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوەو پێبژاردنیان بۆ بكرێت.































































