بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسێك گەرمای ئەم ساڵی وەرزی هاوین لە رابردوو كەم وێنە دەبێت و زۆر گەرم دەبێت
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی ئاشكرایكردوه، دەزگای كەشناسی كۆرى apec، پێشبینی كهشێكى زۆر گهرم دهكات بۆ وەرزی گەرماو هاوینی 2025ی داهاتوو، بهگوێرهى پێشبینی ئەم دەزگایە پلەكانی گەرما دەچنە زۆر سەروی نۆڕماڵو هاوینێكی زۆر گەرممان دەبێت”.
ئهوهشى گووتووه، “ئەمەش لەكاتێكدایه پێشتر ئاماژەمان بهوهدابوو كه هاوینی ئهمساڵ یەكێك دەبێت لەهاوینە هەره گەرمەكانو ئەگەری ڕیكۆردی تازە هەیه لەگەرماو بەرزی پلەكانی گەرما”.
جهختیشیكردهوه، “ئەگەری زۆره ئاستی گەرما لههاوینى ئهمساڵ بگاتە تا ئاستێكی مێژویی یان كەموێنە كه لەڕابردودا دەگمەن بوبێت یان هاوشێوەی نەبوبێت”.

































































