محەممەد مەحموود- سۆران:
بۆ بە دواداچوون و گەیاندنی گلەیی و گازاندەی گەشتیاران و هاووڵاتییان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران هێلێکی گەرمی پەیوەندی کردەوە بۆ ئەوەی لە هەر کاتێکدا تۆی هاووڵاتی بێ بەرامبەر پەیوەندی بکەی و وەڵام بدرێتەوە.
د.فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆرران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران لە پێناو ئارامی وخۆش گوزەرانی گەشتیاران لە شوێنە گەشتیارییەكان ، لە هەمان کاتدا چاودێری كردنی شوێنەكان لە ڕێگای گەشتیاران وهاووڵاتییان هێڵی گەرمی كراوەی 24 كاتژمێریمان کردەوە بە ژمارە 07504487439 لە خزمەتدایە بۆ وەرگرتنی پێشنیارە و رەخنەی هاووڵاتییان، لە هەرناوچەیەکی گەشتیاری، گەشتیار تێبینی هەبوو لەسەر خزمەتگوزارییەکان و نرخ دەتوانێ بەزووترین کات پەیوەندی بەو هێلە گەرمەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران بکات بۆئەوەی بەزووترین کات بەدواداچوون بۆ گلەیی و گازاندەو تێبینییەکانی گەشتیاران بکەین”.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆرران گوتیشی” پەیوەندیکردن بەو هێلە بێ بەرامبەرو 24کاتژمێر کراوەیە بۆ پەیوەندیکردن.
































































