زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، و بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی و خۆیەتی، كە واژۆی ڕگەز ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی دیوانی بەسەرەوەیە، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەگشتییەكان كراوە، تایبەت بە (ڕاستكردنەوەی زانیاری فۆڕمی زەووی) مامۆستا و فەرمانبەران ئاگادار دەكرێنەوە، بەهەر هۆکارێک فۆڕِمی زەوییان پڕِنەکردۆتەوە یان هەڵە لە فۆڕمی پێشوویان هەیە، پێویستە بە گوێرەی لیستی هاوپێچ ناوەکانمان بۆ رەوانە بکەن دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی زەوی بەگوێرەی رێنماییەکانی دابەشکردنی زەوی بۆ ئەوانەی پێشتر فۆڕمیان نەبووە بەڵام ئەوانەی هەڵە لە فۆڕمەکانیان هەیە بە گوێرەی لیستی ڕاستکردنەوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ناوەکانمان بۆ رەوانە بکەن، لەگەڵ گشت بەرایی پێویست.
پێویستە لیستەکان بە CD و چاپ مۆر و واژۆی بەڕێوەبەری لەسەر بێت، لەماوەی دیاریكراو ناوەكان ڕەوانە بكرێن، بە پێچەوانەوە خۆتان بەرپرسیار دەبن.































































