زارى کرمانجى:
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی پشتڕاستیکردەوە کە حکومەتی نوێی هەرێم لەلایەن پارتی و یەکێتی لەگەڵ پارتە کوردەکانی دیکە پێکدەهێنرێت، دەشڵێت” ئەو سیستەمەی لە عێراقدا هەیە هەموو شتێکە بەس فیدراڵی نییە”.
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی گفتوگۆدا لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەولێردا ڕایگەیاند” ئامانج ئەوەیە هەمووان سوود لەم پڕۆژەیە وەربگرن و کوردستان بە عێراقەوە ببەستنەوە، بە جۆرێک کە سەربەخۆی بەرزدەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە گۆشەگیری ناوچەکە”.
جێگری سەرۆکی پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت وتی” حکومەتی نوێی هەرێم لەلایەن پارتی و یەکێتی لەگەڵ پارتە کوردەکانی دیکە پێکدەهێنرێت”.
بارزانی دەشڵێت” خەڵکی کوردستان بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەن، هیوادارین کە ئاوات و داواکارییەکانیان بە جددی وەربگیرێت بۆ ئەوەی داهاتوویەکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر مسۆگەر بکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەڵبژاردنەی کە ئەنجامماندا بەهۆی هاوکاری تەواوی بەغداد سەرکەوتوو بوون و سوپاسی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی کۆمار دەکەم کە تێیدا هەمووان بەشدارییان لە سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنانەدا کرد.































































