شوێنەوارەکانى ئیدارەى سۆرانیش لەخۆ دەگرێت
زارى کرمانجى-سۆران:
شوێنه‌وارى هه‌رێم دروستكردنى ئه‌پڵیكه‌یشنێكی بۆ چاودێریكردن و پاراستنى شوێنه‌واره‌كانى راگه‌یاند و ده‌شڵێت، ته‌نیا بۆ كادیرانى تایبه‌تمه‌نده و بۆ هه‌موو هاوڵاتیان نییه.
که‌یفی مسته‌فا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوارو کەلەپوورى هه‌رێم له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر گراهام فلیپ سەرۆکی رێکخراوی EAMEAN ـى به‌ریتانى کۆبووەوەو دروستكردنى ئهپڵیكهیشنهكەیان تاوتوێ كرد.
له ئه‌نجامى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه، كه شوێنه‌وارى هه‌رێم چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ زانكۆى نۆرهانى به‌ریتانى هه‌یه‌تى، دروستكردنى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
كه‌یفی مسته‌فا، زیاتر روونیکردووتەوە، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه ته‌نیا بۆ هه‌ندێك كادیری تایبه‌تى شوێنه‌وارییه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان، بۆ چاودێریكردنى پێگه شوێنهوارییهكانهو بۆ هه‌موو هاووڵاتییان نییه، چونكه چاودێری و پاراستنى شوێنه‌واره‌كان كارى ئیداره‌ى شوێنه‌واره.
باسى لەوەشکردووە، دواى كۆتایی هاتنى مانگى ره‌مه‌زان ده‌ست به به‌ڕێوه‌بردنى خولی تایبه‌ت به ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه بۆ كادیره‌كانمان ئه‌نجام ده‌درێت. پێشتر له ساڵانى رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆفیسۆره به‌ریتانییه چه‌ندین خول و راهێنان له‌سه‌ر لاپ‌تۆپ بۆ چاودێری شوێنه‌واره‌كان ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان چاودێریكردن و پاراستنى شوێنه‌وارییه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر مۆبایله‌كان.































































