زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی بڵاوی كردەوە: ” ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥ سەروەر كەمال هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ كاروباری بازرگانی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرەكانی چاودێری بازرگانی شار و ئیدارەسەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ چاودێری دۆخی نرخ لەبازاڕەكان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا”.
لەكۆبونەوەكەدا كە هەریەكە لە ڕاوێژكاری وەزارەت بۆ كاروباری یاسایی و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەبوون، چەندین بابەتی تایبەت بەنرخ و كوالێتی كاڵاو پێداویستی هاووڵاتییان لەبازاڕەكاندا باسكران و پێشنیاری پێویست خرانە ڕوو”.
دواتر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕێنمایی و ئەنجامی كۆبوونەوەكە لەڕێی میدیاكارانەوە گوازرایەوە بۆ هاووڵاتییان، كەوا پێویستە هاووڵاتی هۆشیارانە پێداویستیەكانیان بكڕن و وەك مافێكی خۆیان لەكاتی هەبوونی هەر گرفتێك یان بینینی نرخی زیادو قۆرغكاری پەیوەندی بكەن بەهێڵەگەرمەكانی وەزارەتمان كە لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بڵاودەكرێنەوە.































































