زاری كرمانجی-سۆران
نووسینگەی سۆرانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، سەرجەم پەیامنێرو میدیاکارو ڕۆژنامەنووسانی ئەندام لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئاگادار دەکەینەوە لەسنوری نووسینگەمان، مامەڵەی نوێکردنەوەی ناسنامەی 2025 ئەنجامدەدرێت. لەو چوارچێوەیەدا هەر ئەندامێک- ی بەڕێز بیەوێت دەتوانێت ناسنامەکەی نوێبکاتەوە”.
- ئەوانەی ناویان داخلی سیستەم کراوە لەپێش ساڵی 2024، کارتی نیشتیمانی یان پاسپۆرت، سیڤی و پشتگیری ئەو دەزگا ڕاگەیاندنە دەهێنن کە کاری تێدا دەکەن). ئەوانەی لە ساڵی 2024 تۆمار کراوان، تەنها پێویستیان بە پشتگیری دەزگای ڕاگەیاندنە.
+ئەو ئەندامانەی ناویان لەناو سیستەمی داتابەیس تۆمار نەکراوە(ئەوانەی تا پێش 2019 ناسنامەیان نوێنەکردۆتەوە ) پێویستە ناوی چواری بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی، وێنەیەکی معامەلات، سیڤی ئەزموونی کاری ڕۆژنامەوانی، کۆپی ناسنامەی کۆنی سەندیکا، ژمارە تەلەفۆن، کارتی نیشتیمانی یان پاسپۆرت و پشتگیری دەزگایەکی ڕاگەیاندن، بهێنن..
سەبارەت بە پابەندی دارایی:
ئەندامی کارا 25,000 هەزار دینار.
ئەندامی مەشقکار 25,000 هەزار دینار.
ئەندامی بەشدار 15,000 پازدە هەزار دینار.
بۆ ئەو ئەندامانەی چەند ساڵێکە ناسنامەیان نوێ نەکردۆتەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی ساڵانی ڕابردوو، بەردەوامە. واتە تەنها پابه ندی دارایی ساڵی 2025 جێبەجێدەکه ن.
بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەکان، لەڕێگەی ئەو دوو ژمارە تەلەفۆنانە (07504622344- 07704204353)پەیوەندی بکەن بە نووسینگەی سۆران- ی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.

































































