ئامادەكردنی مامۆستا/ ئومێد لاوكـــــــــە
توێژینـەوەكانی بـواری پـەروەردە و دەروونـزانی جەخـت لەسـەر گرینـیگی یاریكـردن بـۆ فێربوونی منداڵان دەكەن ، وانەوتنـەوەش لـەڕێی یاریكردنـەوە یەكێكـە لەو ڕێگایانـەی وانەوتنـەوە،كە گرینـگی بە سـایكۆلۆژیای فێرخـوازان دەدات و پـەرە بـە تواناكانیـان دەدات، لـەڕێی بەشـداریپێكردنیانەوە، لەچالاكییـەكانی وانەوتنـەوەدا، فێرخوازیـش لـەم ڕێگایەی وانەوتنـەوەدا چالاكە و ڕۆڵی سـەرەكی دەگێڕێـت لـەو یارییانـەی مامۆسـتا بـە شـێوەیەكی زانستی و ڕێكخراو ئامادە دەكات. یارییـە فێركارییەكانیـش بـە شـێوەیە كی گشتی هەڵگـری مـۆركی كێبركێن و لە چوارچێوەیـەكی كومەڵایەتیدا ئەنجام دەدرێن و بە براوە و دۆڕاو كۆتایی دێت . یارییـەكان چالاكییەكی عەقـڵی یـان جەسـتەییان تێدایـە یان هەردووكیـان یاری فێركاری یەكێكە لە گرنگترین ئامرازەكانی گواستنەوە و تێگەیشتنی زانیارییەكان.
تایبەتمەندییەكانی یارییە فێركارییەكان:-
یەكەم: بەكارهێنانی زیاتر لە هەستەوەرێك ، ئاشكرایە لەوانەوتنەوەی تەقلیدی تەنیا هەستەوەرێك یان دوو بەشدارن وەك بینین یان بیستن یان هەردووكیان، كەچی لە ڕێگای یاریكردن هەموو هەستەوەرەكان بەشداری تێدا دەكەن.
دووەم: گرینگی بەلایەنی تیۆری و پراكتیكی لە فێر بووندا دەدەن.
سێیەم: یاری بۆ فێرخوازان چێژ بەخشە و دوورە لە ڕووتین و دووبارەبوونەوە.
چوارەم: دەكرێت یاریی وەكو لایەنی پراكتیكی بەكاربهێنرێت ، بۆ زانیارییە تیۆریەكان كە لە پەرتووكەكانەوە وەردەگیرێت.
پێنجەم: یاریی نزیكترین ڕێگای لاسایی كردنەوەی ڕاستییە لە ژیاندا ئەو ڕەفتارانەی فێرخواز لە ڕێی یاریەوە دەری دەخات نزیكە لەوانەی لە ژیانی ڕۆژانە یاندا دەیكەن.
شەشەم: یاری باشترین ڕێگایە بۆ سەرنج ڕاكێشانی قوتابیان.
حەوتەم: یاری پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان و باوەڕ بەخۆبوونی فێرخوازان زیاد دەكات .
هەشتەم: پاڵنەر لای فێرخوازان زیاد دەكات .
بۆ ئەوەی یاری بۆ منداڵان بە سوود بێت پێویستە پێش وەختە پڵان بۆ دانرابێت ، لەگەڵ حەزوو ئارەزووی فێرخوازەكان بگونجێت و سوود بەخشبن و ئاسانبن و تێچویان كەمبێت.
ڕوڵی مامۆستا لەم ڕێگایە بریتییە لە:-
یەكەم: لێكولینەوە لەسەر یارییە بەردەستەكان بكات.
دووەم: ڕونكردنەوەی یاساكانی یاریەكە ، بە شێوەیێك هەموویان لێی تێبگەن.
سێیەم: ڕێكخستنی گرۆپەكان و دیاری كردنی ڕوڵی هەر فێرخوازێك
چوارەم: یارمەتیدانی فێرخوازان لە كاتی پێویست دا.
پێنجەم: هەڵسـەنگاندنی ئاستی هێنانـە دیی ئامانجەكانی یاریەكە.
ئامانجی بەكارهێنانی یاری وەكو ڕێگایەكی نوێی وانەوتنەوە:-
یەكەم: بۆ پەرەپێدانی كێبركێ لە نێو فێرخوازان دا.
دووە: چێژ بەخشین بە خوێندن.
سێیەم: پەرەپێدانی كێبركێ لە نێو گروپەكان دا.
چوارەم: گەشەپێدانی تواناكانی بەهرەمەندەكانی و دەرخستنی تواناكانیان.
پێنجەم: فێر بوونی نەریتی كۆمەڵایەتی باش وەكو
هاوڕێیەتی و هاوكاری و دڵسوزی.
شەشەم: پەرە بە تواناكانی نەخشەدانان و شیكردنەوە و پێكهێنان و كارامەییەكانی بیركردنەوەی فێرخوازان دەدات .
حەوتەم: باوەڕ بە خۆبـوونی فێرخوازان بەهێز دەكات و هانیان دەدات كۆلنەدەن و لە هەوڵدان بەردەوام بن.
نموونەی پراكتیكی لەسەر یاری وەكو ڕێگایێكی وانەوتنەوە
وانە: زمانی كوردی
بابەت : دروستكرنی ڕستە لە وشەی تێكەل
قوناغ/ بنەڕەتی
مامۆستا وشەكانی ڕستەیەك لەسەر كارتی جیا جیا دەنوسێت و كارتەكان تێكەڵ دەكات و دابەشی سەر قوتابییەكان دەكات ، دواتر داوایان لێ دەكات ڕێكیان بخەن و ڕستەی تەواو لێ دروست بكەن .
بۆ نموونە :_
بۆ ئێمە گرینگی دەدەین بە تەندروستیمان.































































