مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە كۆی 12 كورد، حەوتیان دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە و بوون بە پەرلەمانتاری ئەڵمانیا.
بەگوێرەی ئەنجامە بەرایییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا، كە لە ڕۆژی یەكشەممە 23ی شوباتی 2025 بەڕێوەچوو، حەوت هاونیشتمانی كوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە، توانیان دەنگی پێویست بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمان بە دەست بهێنن و ببنە پەرلەمانتاری داهاتووی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا.
حەوت بەربژێرە سەركەوتووەكەی كورد پێكهاتوون لە فیرات كۆچاك، جەم ئینجە، میرزا ئەدیس، گوكای ئاكبولووت و جانسو ئۆزدەمیر بەربژێرانی كورد لە پارتی چەپ،هەروەها قاسم تاهیر، بەربژێر لە هاوپەیمانیەتی سەوزەكان و سەردار یوكسەل، بەربژێر لە پارتی سۆسیال دیموكرات دەرچوون.
هاوكات جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ویلایەتی نۆردراین ڤێستڤالنی ئەڵمانیا، كوردە و بەربژێریشە بۆ پۆستی سەرۆكی گەورە شارەوانیی شاری كۆڵن.
بەگشتی لەم هەڵبژاردنە 12 كورد خۆیان بەربژێر كردبوو و حەوتیان توانیان پەرلەمانتاری مسۆگەر بكەن و 6 كەس لەوان خەڵكی باكووری كوردستان و ئەوەی دیكەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانە .































































