زاری كرمانجی-سۆران
ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی كوردستان گۆڕدرا یۆ سیستەمی مۆدێرین و پێشكەوتوو، زانیاری زیاتر لەمباریەوە دەخاتەڕوو.
مقەدەم عەدنان عبێد، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوو چۆی سۆران: ” ئاشكراشی دەكات: ” لەمەو دوا هەر کەسێک موڵەتی شوفێری دەربکات پێویستە بەم رێکارانە دا بڕوات سیستەمێکی گرنگەو گشت یاساو هێماو هێل و ئەو رێنماییانەی پەیوەندی بە رێگەوبان و بەکارهێنەرانی رێگاوبان هەیە لەم سیستەمەدا جێگەیان بۆ کراوەو، بە تێروتەسەلی بۆ فێرخوازان شرۆڤە دەکرێت.”
یەکەم:-وانەکانی تیوروی ٢١ کاتژمێر وانەکان دەخوێنن رۆژانە ٣ کاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت رۆژ وانەکانی تیوری تەواو دەبن.
دووەم:-وانەکانی پراکتیکی ١٢ کاتژمێر بە کرداری لەگەل راهێنەر شوفێری دەکەن پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە بەشی موڵەتی شوفێری تاقی کردنەکانی تورایی ئەنجام دەدەن.

































































