مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
جێگری سەرۆكی ئاكپارتی، لەسەر پرۆسەی نوێی ئاشتی لە توركیا قسەی بۆ میدیاكانی توركیا كرد و ڕایگەیاند”چاوەڕوانین ئۆجەلان داوا لە پەكەكە بكات چەكەكانی دابنێت،” دەشڵێت “گەشبینین كە پەكەكە پابەندی بانگەوازەكەی ئۆجەلان دەبێت.”
ئەفكان عەلا جێگری سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا (ئاكپارتی) دوای كۆتایی هاتنی هەشتەمین كۆنگرەی پارتەكەی ڕایگەیاند “نامانەوێت چیتر توندوتیژیی لە توركیا ڕوو بدات.” گوتیشی “چاوەڕوانین عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا كە بڕیارە بەم زووانە بڵاوی بكاتەوە، داوای دانانی چەك لە پەكەكە بكات، بۆ ئەوەی نیاز پاكیی پەكەكە لە پابەندبوون بە پرۆسەی ئاشتی ڕوون بێتەوە.”































































