پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
بەرپرسی راگەیاندن وپەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سۆران بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” لە هەڵمەتی یەك هەفتەی داماڵینی چەكدا هەڵمەتەكانمان چڕتر كردوونەتەوە، بۆ دەست بەسەر داگرتنی جۆرەكانی چەكی بچووك گەورەدا.
موقەدەم شەماڵ دێواری، راشیگەیاند:” بەهۆی هەڵمەتی یەك هەفتەی جیهانی داماڵینی چەك لە دوو رۆژی رابردوو دەست بەسەر چەكی سووك و بچووك داگیراوە، بەڵام لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان زیاتر دەست بەسەر چەكی سووكی وەك دەمانچە، كڵاشینكۆف داگیراوە چەكی قوڕس كەمتر بووە.
بەرپرسی راگەیاندن وپەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سۆران ئەوەشی خستەڕوو:” پێش ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لە رابردووش بەردەوام هەڵمەتمان بۆ دەست بەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەتدا ئەنجام داوە، نەك تەها لە هەفتەی جیهانی داماڵینی چەك، هەروەها لە سنووری ئیدارەی سۆران لە چوار قەزای سەر بەئیدارە بنكەی تایبەتمان داناون بنكەیەكیش لە ناو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆراندایە بۆ تۆماركردنی چەك”.