زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بڵاوی كردەوە: ” ڕەجەب زبێر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە ئامادەبوونی مقەدەم كاروان میرئاودەلی بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران و ئەمیر سەلیم بەرێوەبەری نەوت و كانزاكان لەگەل بەشێك لە خاوەن بەنزینخانەكانی سۆران كۆبوونەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” مەبەست لەم كۆبوونەوەیە قسەكردن بوو لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی مەرجەكانی سەلامەتی لە ناو وێستگەكانی سووتەمەنی و ئاڵنگاریەكانی بەردەم باشتركردنی ئەم سێكتەرە، هەروەك چەندین بەنزینخانە نۆژەن كراونەتەوە و گشت مەرجەكانی سەلامەتی لە ناویاندا جێبەجێكراوە، لە داهاتوویەكی نزیكیشدا لێژنەیەكی تایبەت پێكدێت بەنزینخانەكانی دیكەش ڕیكدەخرێنەوە.