زاری كرمانجی – سۆران :
بەرپرسان دەڵێن ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری كوردەكان لە سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكراتیك كە لەلایەن ئەمەریكاوە پشتیوانی دەكرێن بانگهێشت نەكراون بۆ كۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا كە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لە دیمەشق بەڕێوەبچێت.
گوتەبێژی هێزەكانی سووریای دیموكراتیك فەرهاد شامی و بەرپرسی باڵای بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئیلهام ئەحمەد ڕۆژی دووشەممە بە ڕۆیتەرزییان ڕاگەیاند كە هیچ كام لە ئەندامەكانییان بانگهێشت نەكراون بۆ كۆنگرەكە.































































