مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەنجامی بنەڕەتیی سەرژمێریی گشتی لە عێراق ئاشكرا كرد و ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان یش زیاتر لە شەش ملیۆن كەسە .
وەزارەتی ناوبراو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ژمارەی دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان شەش ملیۆن و 503 هەزار كەسە.”
دەشڵێت كە ژمارەیەك قەزا و ناحیەكان هەژمار نەكراون كە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانن، بەڵام لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە عێراقن.
ئەوەش دەڵێ لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی 3% بەرز بووەتەوە و 15%ی دانیشتووانی عێراق پێك دەهێن

































































