مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ئۆكراینا وەڵامی قسەكاتی ترەمپی دایەوە و ڕاگەیاند “من دیكتاتۆر نیم، تەنیا دەمەوێت وڵاتەكەم ببێت بە ئەندامی ناتۆ، بۆ ئەوەی كۆتایی بە شەڕەكە بێت .”
ڕۆژنامەی (دەیلی تەلەگراف)ی بەریتانی، بڵاوی كردەوە كە ڤلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینا ئامادەیە دەستبەرداری پۆستی سەرۆكایەتیی ئۆكراینا ببێت، ئەگەر دەستلەكاركێشانەوەكەی ئاشتی بۆ وڵاتەكەی بگەڕێنێتەوە.
زێلێنسكی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی دا كە بە بۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر دەستپێكردنی جەنگی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا، ڕایدەگەیەنێت “ئامادەم دەستلەكاركێشمەوە، ئەگەر ئاشتی بێتە كایەوە و ناتۆش وڵاتەكەم بپارێزێت.”

































































