زارى کرمانجى:
دووشەممە، 24ـی شوباتی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی ڕەوەندی عێراقی لە ئه‌مەریکا به سه‌رۆكايه‌تيى مارتن مەننا، سەرۆکی ژووری بازرگانیی كلدانى- ئه‌مەریکی کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ نێچیرڤان بارزانی، ستایشی ڕۆڵی ڕەوەندی عێراقی لە دەرەوە کرد لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتى و پشتگیریيان له پێشخستنى ئابووریی و گەشەپێدان. هەروەها جەختی لەسەر بایەخی پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی و فرەیيی کولتووری و ئایینیی عێراقییەکان و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیيانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا کردەوە.
لای خۆیانەوە، شاندەکە پێزانینيان بۆ كولتوورى يهكترقبووڵكردن و پێکەوەژیانی ئاشتیيانە و لێبوردەیی لەنێوان پێکهاتە جياكاندا له هەرێمی کوردستان ده‌ربڕى؛ هه‌روه‌ها داكۆكييان لە بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ هەرێمى كوردستان به‌تايبه‌تى لە بوارى ئابووریی و وەبەرهێناندا کرد بە جۆرێک کە پشتگیریی گەشەپێدان بکات و دەرفەتی نوێ بۆ پەیوەندیی لەنێوان ڕەوەندی عێراقی لە دەرەوە و کوردستاندا بڕەخسێنێت. له‌م باره‌يه‌وه چه‌ند بيرۆكهيهكيان ده‌رباره‌ى كار و پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له ده‌شتى نه‌ينه‌وا و هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەسەر پابەندیی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئاشتیيانە و لێبوردەیی لەنێوان هەموو چين و توێژەکانی کۆمەڵگەدا کردەوە و دڵنيايى دا كه هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه وەک نموونەیەک بۆ ئاشتی و فرەیی و کرانەوە ده‌مێنێته‌وه، هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندیى نێوان عێراقییەکانى ناوەوە و دەرەوەی وڵات و هاوکاریی هاوبەشيان لەپێناو داهاتوویەکی باشتردا بۆ هه‌مووان به گرنگ زانى. هه‌ر له‌و ميانه‌دا هه‌موو ئاسانكارييه‌كى بۆ ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بارى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بۆ شانده‌كه ده‌ربڕى.































































