” هەزار میگاوات کارەبا کەمبووەتەوە”
زارى کرمانجى:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی خراپی دۆخی کارەباوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تێدا هاتووە، “بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر (2:00)ی شەو، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبووەو كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا هەبوو، بەهۆیەوە 1000 مێگاوات كارەبا کەم بووەوە”.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەو ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەیە.































































