زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەشێوەیەكی بەردەوام ناوی فەرمانبەران و پێشمەرگەو هێزەئەمنییەكان دەگەڕێتەوە بۆ پێدانی پارچە زەووی، بەڵام مەرج نییە ئەوەی ناوی گەڕایەوە ڕاستەوخۆ پارچە زەووی پێبدرێت، بەڵكوو بەشێوەی زەووی پێویست و تیرو پشك دەبێت”.
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، گووتیشی: ” بۆ نموونە ئەوانەی خزمەت و خاڵی زیاتریان هەبێت، لە تیرو پشكەكاندا لە ڕێزبەندی یەكەم دەبن بۆ تەرخانكردنی زەووی بۆیان، دواتر بەپێی خاڵەكانیان قۆناغ بە قۆناغ دیاری دەكرێن و زەوویان پێدەدرێت.