مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ پارتی داد و گەشەپێدان “ئاكپارتی” لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، بە بەشداریی 1607 ئەندام هەشتەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێ .
بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی حوڕییەت ی توركی، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا وەك تاكە كاندید بۆ هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی گشتیی ئاكپارتی بەشداری كۆنگرەكە دەكات .
ئاكپارتی ماوەی 23 ساڵە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی توركیایی گرتووەتە دەست، بە تایبەت لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی 2002، كە توانی 365 پەرلەمانتار سەربخات و حكومەت پێك بهێنێت .

































































