محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی :
لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی بەردەوامەو ئاستەنگی هاتۆچۆ نییە.
سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە زاری کرمانجی راگەیاند” هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە، داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن لە پێناو سەلامەتی خۆیان، لە ئێستادا حاجی ئۆمەران بەفر نابارێت و هاتۆچۆکردن ئاساییە.
































































