مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
لە گوندی باڵندا دەڤەری بارزان نزیكەی ٥٠ دۆنم زەوی بە گەنمەشامی دا چێندراوە، یەكەمجارە بەشێوەیەكی وا بەرفراوان لە دەڤەری بارزان ئەم بەرهەمە دەچێندرێت لە پێشاندا جوتیارانی دەڤەرەكە زەویەكانیان بە گەنم و جۆ دادەچاند.
محەمەد ئەكڕەم، جوتیارێكی دەڤەرەكەیە بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمساڵ رووبەرێكی زۆری زەوی بە گەنمەشامی داچاندووە و هیچ كێشەیەكی بە بازاڕ كردنمان نیە بەرهەمەكانمان وەك ئالیكی ئاژەڵ دەفرۆشین و هەر دۆنمێكی زەوی پێویستی بە ٦ كیلۆ گەنمەشامی هەیە و یەك كیلۆ بە ١٠ هەزار دینارە و بۆ هەر دۆنمێك نزیكەی ١٢ تۆن ئالیك بەرهەم دەهێندرێت، خۆشبەختانە چەند كارگەیەكی شیر و ئاژەڵ لە ناو چەكەدا هەنە بەرهەمەكانمان لەو چەند شوێنە ساغ دەكەینەوە، و زۆر سوپاسی هەوڵ و پاڵپشتیەكانی ئیدارەی سۆران و حكوومەت دەكەین كە هەستاون بە دابینكردنی ئامێری دروێنە.
لای خۆشیەوە بەڕێوبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر بە زاری كرمانجی گووت:” بە هاوكاری ئیدارەی سۆران و قایمقایمی مێرگەسۆر توانیمان ئامێری دروێنەی گەنمەشامی دابین بكەین كە ئەمەش هاوكاریەكی باشە بۆ ئەوەی تێچووی دروێنە لە سەر جوتیاران تاڕادەیەك كەمبێتەوە .
محەمەد رەشید، بەڕێوبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر دەشڵێت:” هەوڵەکانمان بەردەوام دە بن بۆ دابینكردنی ئامێرەكانی كشتوكاڵی وەك تراكتۆر و تۆدەر بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین خزمەت پێشكەش بەجوتیارانی دەڤەرەكە بكەین .