زاری كرمانجی – سۆران :
دوو بەرپرسی ئەمریكی ڕایانگەیاند “حووسییەكان بە پاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لەم هەفتەیەدا مووشەكی سەر زەوی بۆ ئاسمانیان ئاراستەی فڕۆكەیەكی شەڕكەری ئەمریكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی MQ-9 Reaper كردووە، بەڵام مووشەكەكان هیچ كامیانیان بەرنەكەوتووە”.
ئەو دوو بەرپرسەیە داوایان كردووە ناویان ئاشكرا نەكرێت، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرزدا ئاماژەیان بەوە نەكردووە ” ئایا هێرشەكان لەسەر دەریای سوور ڕوویانداوە یان لە خودی یەمەن”.
یەكێك لە سەرچاوەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەم ڕووداوانە دەتوانن ئاماژە بن بۆ ئەوەی حووسییەكان توانای بەئامانجگرتنی خۆیان بەرز دەكەنەوە”.































































