ئەمڕۆ شەممە، 22-02-2025، سەرۆک بارزانی لە پرسەنامەکەیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری به‌ختیار ئاورەحمان ئاغای نۆرک، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان و کەسایەتیی تێکۆشەر و کوردپەروەر کرد.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی بەختیار ئاورەحمان ئاغای نۆرک:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز ده‌روێش عبدالرحمن ئاغا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان و کەسایەتیی تێکۆشەر و کوردپەروەر کاک (به‌ختیار ئاورەحمان ئاغای نۆرک)ـی براتانم پێگەیشت.
سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و سەرجەم دۆست و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
له خودای گه‌وره داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
مەسعود بارزانی
22ـی شوباتی 2025

































































