كریارێك “شیری حوشتر بۆ جومگە و گورچیلە و ڤایرۆسی گەدە باشە و میزەكەشی بۆ بەهێزكردنی مووی سەر”
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاوارەیەكی عەرەبی سەردەمی شەڕی داعش، حوشترەكانی هێناوەتە قەراغ شەقامی سەرەكی نێوان (كەركووك – بەغدا) و سەرقاڵی فرۆشتنی شیر و میزی حوشترە، ئەو ڕۆژانە بە زمانی عەرەبی و كوردییەكی تێكەڵ، مامەڵە لەگەڵ كريارانى دەكات و باسی سوودەكانی تێكەڵكردنی شیر و میزی حوشتریان بۆ دەكات.
ساڵح عەزیز فرۆشیار و خاوەنی حوشترەكان بۆ ڕاپۆرتێكی دەنگی ئەمەریكا دەڵێ “شیر و میزی حوشتر چارەسەرە بۆ ژمارەیەك نەخۆشی و كريارى زۆرە.”
لە ڕاپۆرتەكەدا كڕیارێكی كورد باس لە سوودەكانی شیر و میزی حوشتر دەكات و دەڵێت “شیرەكەی بۆ بەهێزكردنی جومگە و ئازاری پشت و ڤایرۆسی گەدە و گورچیلە باشە و میزەكەشی بۆ بەهێزكردنی مووی سەر و نەخۆشی شێرپەنجە.”
پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی هەناوی، وێرای جەختكردنەوە لە سوودەكانی شیر، بەڵام ڕەتی دەكاتەوە كە بەكارهێنانی میزی حوشتر بۆ چارەسەر، هیچ بنەمایەكی زانستی هەبێت .
نرخی بوتڵێكی یەك لیتری شیر 15 هەزار دینار و میزیش 5 هەزار دینارە.
































































