زاری كرمانجی-سۆران:
شەممە، 22ـی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکیهیرۆ یٔاراکاوا، بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی یٔەرکەکەی.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆنی کرد، بۆ یٔەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر، پێزانیبی خۆی بۆ هاریکاریی و هاویٔاهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و یٔامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا.

































































