زاری كرمانجی-سۆران
کوزەڵە رووەکێکی خۆڕِسکە لە ناوچە فێنک و مامناوەندەکانی کوردستاندا لەنێو کانیاوەکاندا دەڕوێت، پزیشكان و شارەزایانی بواری گیا خۆراكەكان سوودەكانی بۆ جەستەی مرۆڤ دەخەنەڕوو:
- لە توێژینەوەیەکی زانکۆی ساوتمپتون، دەرکەوت تەنیا بە خواردنی ٨٠ گرام کوزەڵە بە تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک مادەی دژە شێرپەنجە لەناو خوێندا زیادی کرد، بەمەش بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تایبەتی شێرپەنجەی سینە گەلێک بەسوودە.
- بۆ ئەو کەسانەی جگەرەکێشن و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆ ئەندامی هەناسەیان هەیە ئەوا خواردنی رۆژانەی ٦٠ گرام لەم رووەکە بەر لەو نەخۆشیە دەگرێت.
- سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و بەمەش جەستە توانای روبەڕوبوونەوەی جۆرەها نەخۆشی دەبێت.
- خواردنی کوزەڵە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی رژێنی تیرۆییدیان هەیە بەسوودە و ئەم رژێنە چالاک دەکات، چونکە بڕێکی باش لە مادەی یۆدی تێدایە.
- کۆمەڵێک ترشی تێدایە کە هاوکاری کۆ ئەندامی هەرس دەکەن بەمەش هەرسکردنی خۆراک ئاسان دەکات.
- چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست و هەڵوەرینی قژ و گەشەکردنی پێست و باشبوونەوەی زیپکە دەکات.
- بۆ شەکرە بەسوودە و خوێن پاک دەکاتەوە و شیری دایکیش زۆرتر دەکات.
- لەچاو سەوزەکانی تردا ریژەی ئاسنی زیاترە و بەمەش چارەسەری نەخۆشی کەمخوێنی دەکات.































































