زاری كرمانجی-دیانا
لە هەڵمەتێكی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ – دیانا، بۆ دوكانەكانی گۆشتفرۆشەكان، زیاتر لە 50 كیلۆ گۆشتی سووری ئاژەڵی دەستی بەسەردا گیرا، كە بۆ خواردن شیاو نەبوو.
ڕاگەیاندنی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ – دیانا، بڵاوی كردەوە: : ئەمڕۆ پێنج شەممە، لیژنەكەمان هەڵسان بە گەڕان و سەردانیكردنی گۆشتفرۆشانی بازاڕی دیانای كون، لەم گەڕانەدا دە ستیان گرت بەسەر بری زیاتر لە 50 كیلۆ گرام، گۆشتی ئاژهلی نا تە ندروست و نە شیاو بۆ خواردن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پسولە ی ئاگادار كردنەوە بە گۆشتفرۆشكە درا، سە ردانی لیژنە بكات، بۆ ئەوەی لێپێچینەوەی پیویستیان لەگەڵ بكرێت، هەروەها خاوەن كارەكانمان ئاگادار كردەوە، بە پابەندبوونیان بە ڕێكارە تەندروستی و بازرگانییەكان.
لیژنەكەمان ڕێگری دەكات لەهەر شوێنێك كە سەرپێچی یاساكانی تێدا بكرێ و ببێتە مایەی زیان بۆ هاووڵاتییانی دەڤەرەكەمان، تەندروستی كۆمەڵگە كاری لە پێشینەمانە
.
لە كاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەك لە سنووری ناحیەی دیانا، پەیوەندی بكەن بەم ژمارانە «٠٧٥٠٩٦٨٣١٣٥» «٠٧٥٠٥٣٩٨٨٦٨»































































