زاری كرمانجی-سۆران
روونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی فیزە لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، هەندێ دەنگۆ دەربارەی گۆڕانی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی فیزە لە سۆشیال میدیا بڵاو بۆتەوە. ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەکیان نییە.
میوانان و گەشتیاران دەتوانن وەکو جاران لە رێی بەکارهێنانی پۆرتاڵی سەردان www.visit.gov.krd یان داواکاری تایبەت داوای فیزەی کوردستان بکەن و هاووڵاتیانی وڵاتانی لیستی A وەکو جاران دەتوانن لە کاتی گەیشتن لە فرۆکەخانە و دەروازە نێودەوڵەتیەکان فیزە وەربگرن.

































































