زاری كرمانجی – سۆران :
جارێكی دیكە نێردە تایبەتەكەی ترەمپ هێرش دەكاتە سەر سودانی و دەڵێت”كاتی ئەوەیە سوودانی بۆ جیهانی دەربخات شایەنی ئەوەیە لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە یان نا”.
ئادەم بۆهلەر، نێردەی تایبەتی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری بارمتەكان، لە پەیامێكی نوێدا كە ئاڕاستەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە، هێرشی دەكاتە سەر و دەڵێت” ئێستا سەرۆكوەزیرانی عێراق دەرفەتێكی بۆ ڕەخساوە تا نیشانی جیهان بدات، ئایا دەبێت سەرۆكوەزیران بێت یان نا “.
بۆهلەر، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە رفاندنی ئەلیزابێس تسوركۆڤ، لێكۆڵەری ئیسرائیلیە-روسیە لە عێراق، بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت “ئەمە چیرۆكی ئەلیزابێس تسوركۆڤە، ئێستا دەرفەت بۆ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رەخساوە، تا نیشانی جیهانی بدات دەبێت لە پۆستەكەی بمێنێتەوە یان نا.”
ئەم هێرشەی بۆهلەر لە كاتێكدایە كە سەرەتای ئەم مانگەشدا ناوبراو سودانی تۆمەتبار كرد بەوەی بەڵێنی درۆی سەبارەت بە ئازادكردنی تسۆركۆڤ داوە و وتی “ئەگەر دەستبەجێ ئازاد نەكرێت، دەبێت سودانی لە پۆستەكەی دوربخرێتەوە”.

































































