زاری كرمانجی- سۆران:
دوای ئەوەی رۆژی سێشەمە دیاردەی خۆرگیران روویدا و لە بەشێكی زۆری باشووری كوردستان بیندرا، باس لەو كرا كە چەند كەسێك بە هۆی سەیر كردنی دیاردەكە تۆڕی چاوەكانیان تووشی زیانێكی زۆر بوونە و ئەگەری ئەوە هەیە رووبەڕووی ووشكبوون یا سووتانی تۆڕەكانی چاو ببن، هەروەها ئەو دەنگۆیەش بڵاو كرایەوە كە ئەو دوو هاووڵاتییە دانیشتووی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بن.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، ئەو دوو كەسە دانیشتووی پارێزگای سلێمانین تۆڕی چاویان بەهۆی سەیركردنی دیاردەی خۆرگیرانەوە تووشی سووتان بوونە و ئاستی بینینیان زۆر كز بووە.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” لە رۆژی خۆرگیرانەكە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تێكچوونی یا نەخۆشی چاومان بۆنەهاتووە”.