زارى کرمانجى-ڕواندز:
گۆرانیبێژی لاو، بڕوا ئەرسەلان، نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی “گەردە گەردە” بڵاوکردەوە.
هەڵکەوت زاهیر، ئامادەکاری بەرهەمەکە، لە لێدوانێکیدا گووتى: “ئەم بەرهەمەی هونەرمەند حەسەن سیساوەییمان نوێکردووەتەوە بەدەنگی هونەرمەندی لاو، بڕوا ئەرسەلان، دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن بابەک و بەشدارە”.
بڕوا ئەرسەلان، یەکێکە لە هونەرمەندە لاوەکانى شارى ڕواندز، دەنگێکى خۆش و ڕەسەنى هەیە، لە ئێستادا خاوەنی چەند بەرهەمێکە.

































































