زاری كرمانجی-سۆران
سەرەڕایی دابەشكردنی 100 لیتر نەوت لە شارو شارۆچكەو گوندە شاخاوییەكانی ئیدارەی سۆران، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕ ڕووی لەبەرز كردنەوە كردووە.
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش لە قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوو جۆرە نەوتی سپی لەلامان دەفرۆشرێت، لەوانە بەرمیلێك نەوتی بەسرا بە 165 هەزار دینارە، نەوتەكەی دیكەش كە ناوخۆییە بەرمیلی بە 160 هەزار دینارە”.
دەشڵێت: ” نرخی نەوت بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو هەر بەرمیلێك 5 هەزار دینار گرانتر بووەو بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و سۆڵە خواستی كڕینی لەسەرە.
































































