زاری كرمانجی-سۆران
لە ڕۆژانی ڕابردوو كرێی گواستنەوەی ئۆتۆمبێلی سەرنشینان لە گەڕەك و چەند شوێنێكی سنووری قەزای ناوەندی سۆران دیاریكرا، هەندێ لە دانیشتووانی گەڕەكی سەروچاوەی دیانا و شوێنەكانی دیكە گلەییەكان هەبوو لە زیادكردنی نرخەكان.
لای خۆیەوە بارزان میر عەلی بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەو نرخانەی كە ئێستا دیاری كراون، هی ئێستا نین بەڵكوو هەمان خشتەی سەردەمی دوو قائیمقام لەمەوبەر دیاری كراون و لەئێستاشدا دووبارە ڕاگەیاندراون”.
بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران، گووتیشی: “لە ڕێگای لیژنەكانمانەوە پێداچوونەوەیەكی دیكە بەو نرخانەی كرێی ئۆتۆمبێل دەكەینەوە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەك بێت لە بەرژەوەندی گشتی بێت.































































