مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی ڕاپۆرتێكی حكومەتی میسر، ڕێژەی پڕوپاگەندە و دەنگوباسی چەواشەكارانە خەریكە میسر دەخنكێنێت و دامەزراوە و ڕاگەیاندنەكانیش نەیانتوانیوە زانیاریی چەواشەكارانە كەم بكەنەوە .
لە ڕاپۆرتەكەی حكومەتی میسر هاتووە “لە ساڵی ڕابردوودا 93 هەزار هەواڵی چەواشەكاریی هەبووە، واتە مانگانە نزیكەی هەشت هەزار دەنگۆ و هەواڵی چەواشەكاری بڵاوكراوەتەوە،”
دەشڵێت “ڕێژەی هەواڵی چەواشەكاریی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 16.2% زیادی كردووە كە پێشتر هاوشێوەی نەبووە،”
حكومەتی میسر دامەزراوە و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە كەمتەرخەم دەزانێت كە نەیانتوانیوە زانیاریی چەواشەكارانە كەم بكەنەوە.
ئەمەش حكومەتی میسری ناچار كردووە كە یاسای پەیوەست بە تاوانی زانیارییەكان هەموار بكاتەوە و سزای هەواڵی چەواشەكارانە و دەنگۆ و پڕوپاگەندەكان توندتر بكاتەوە.































































