مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
رۆژنامەی ئەڤرەنسەلی توركی لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا راپۆرتێكی نوێی دەزگای ئاماری توركیای بڵاوكردووەتەوە كە لە كۆتا سێ مانگی رابردووی ساڵی 2024، رێژەی بێكاریی لە شارەكانی باكووری كوردستان و توركیا گەیشتووەتە 28 % و نزیكەی 11 ملیۆن كەسیش لەو وڵاتە هیچ داهاتێكیان نییە .
بەپێی ئامارەكە بە گشتی لە وڵاتی توركیا 22 ملیۆن كەس لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و لەو ژمارەیەش 11 ملیۆنییان هیچ داهاتێكیان نییە .
































































