” بەهەموو شێوەیەك ئامادەین بەرگری لە مافی خەڵكی خۆمان بكەین لە كەركووك “
زاری كرمانجی-سۆران
ئەندام پەرلەمانانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگرتنەبەری ڕێكارەكان بەردەوامن، دژبە پێشەلكارییەكانی سوپای عێڕاق بۆسەر موڵكی جوتیارانی سنووری پارێزگای كەركووك.
جوان عەبدودلڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت: ” دوای ڕوداوەكەی گوندی شەناغە و ناحیەی سەرگەڕان، كە ڕێگری لە جوتیارانی كورد كرا، ئەوكات بە فەرمانی سەرۆك بارزانی، وەك تیمێكی پەرلەمانانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەشتینە خزمەت جوتیارە كوردەكان و پەیامی سەرۆكمان پێگەیاندن و دڵنیامان كردنەوە لەوەی كە ئەوان تەنها نین، قەزیەی كەركووك قەزیەی خاك و نیشتیمانە، بۆیە ئێمە بەهەموو شێوەیەك ئامادەین بەرگری لە مافی خەلكی خۆمان بكەین لە كەركووك”.
لای خۆیەوە سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردەوە: ” بۆ تاوتوێكردنی پێشةلكارییەكانی سوپای عێراق بۆ سەر جوتیارە كوردەكانی كەركوك و دانانی سنوورێك بۆئەم پێشێلكارییانە و پاراستنی ماف و سەروماڵی جوتیارەكانمان، هەڵساین بە كۆكردنەوەی واژوو بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی استپنائی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئەم بابەتە”.































































