زاری كرمانجی – سۆران :
عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیاكان ڕایگەیاند “مووچەی ساڵی ٢٠٢٥
كێشەی بۆ دروست نابێت و دامەزراوە دارایی و بانكییەكانی عێراق سزایان لەسەر نییە.”
لەبارەی چارەنووسی مووچەیمانگی ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێم روونیكردەوە ” لیژنەیەك پێكهێنراوە و گفتوگۆ و
بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكات و دواتر ڕاپۆرتێك دەخرێتەڕوو، ئەو كات بڕیاریلەبارەوە دەدرێت”.
زیاتر روونیكردەوە” بۆ مووچەی مانگی ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان داوای داتامان لە دیوانیچاودێریی دارایی عێراق و بانكی ناوەندیی عێراق كردووە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو بابەتە
و شێوازی خەرجكردنی پارە بۆ هەرێم”.

































































