زاری كرمانجی – سۆران :
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی خزمەت گوزارییەكانی كۆڕەك تیلیكۆم و بڕیارەكەش لە
كاتژمێر 12ی شەوی ڕابردووەوە چووەتە واری جێبەجێ كردن.
لای خۆیەوە، سیروان بارزانی خاوەنی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم دەڵێت:” بڕیاری راگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی كۆڕەك لەلایەن بەغداوە بڕیارێكی سیاسییە”.
سیروان بارزانی خاوەنی كۆمپانیای كۆڕەك ڕایگەیاند: ”ئەو بڕیارە ئەگەر جێبەجێش بكرێت هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و وەڵامی خۆمان دەبێت”.































































