زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بۆ رێكخستنەوەی هاتووچۆ و شوێنی وەستانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كاری گواستنەوە دەكەن، لە ڕۆژهەڵاتی شاری سۆران و قەزاكانی سنوورەكەمان، پێویستیمان بە دروستكردنی ژمارەیەك تێرمینال هەیە، بەڵام گرفتی سەرەكی نەبوونی زەووی پێویستەو تائێستا لەلایەن شارەوانی زەووی تەرخان نەكراوە”.
بارزان میر عەلی بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران، گووتیشی: “بۆ ئەو مەبەستە كار لەسەر ئەوە دەكرێت كە دروستكردنی هەموو تێرمیناڵەكان لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگای كۆمپانییایەك بێت، ئێمەش لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە لەسنوورەكەمان جێبەجێ بكرێت.































































