زارى کرمانجى:
بەمنزیکانە ئەمریکا، سزاى بانکى بەسەر ژمارەیەک بانکى عێراقى دەچەسپێنێت، کە ناوى چەندین بەنکى ئیسلامى تێدایە.
لەوكاتەی حكوومەتی عێراق هەموو هەوڵێك دەدات رێگری لەوە بكات سیستمە بانكی و داراییەكەی تووشی داڕووخان نەبێت، كەچی لە نێوان ئەمەریكا و ئێرانەوە بووەتە قوربانی، ناتوانێت دەستی ئێران لە خۆی دوور بخاتەوە و ئەمەریكاش چاوپۆشیی لێ ناكات، سەرچاوەیەك ئاماژە بۆ دەرچوونی لیستێكی نوێی سزای بانكی دەكات.
بەم دواییە لەسەر داوای وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا، بانكی ناوەندیی عێراق سزای بەسەر پێنج بانك و سێ كۆمپانیای حەواڵەی دۆلار سەپاندووە، هۆكارەكەشی تێوەگلانی ئەوان بووە لە سپیكردنەوەی پارە و قاچاغی دۆلار بۆ ئێران و میلیشیاكان، سزاكە بانكەكانی مەشریقی عەرەبی ئیسلامی و موتەحید بۆ وەبەرهێنان و سنامی ئیسلامی و میسكی ئیسلامی و ئەمینی عێراق بۆ وەبەرهێنان، جیا لە كۆمپانیاكانی ئەموال و ساقی و قاسەی حەواڵەی دەرەكیی دۆلاری گرتووەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگەدار باسی ئەوە دەكات كە چەند دامەزراوەیەكی فەرمیی عێراقی ئاگەدار كراونەتەوە بە بوونی لیستێكی تری سزای بانكی بەمنزیكانە دەردەچێت، ناوی چەند دەزگایەكی تری دارایی و كۆمپانیا و كەسایەتی سیاسیی تیادایە، ئەو سزایانەش لە چوارچێوەی فرەوانكردنی كۆتەكانی ئەمەریكایە لەسەر مامەڵە داراییەكانی عێراق و ئێران، بەتایبەتی ئەو دامەزراوانەی گومان لە تێوەگلانیان لە حەواڵەی نایاسایی و ئاسانكردنی چوونەدەرەوەی دۆلار بە شێوەیەكی نایاسایی دەكرێت.
































































