زاری كرمانجی-سۆران
سەرۆكی تۆڕی ڕێكخراوە ناحكوومییەكانی سۆران، دوای بەشداری كردنی بە جل و بەرگی كوردی و ئاڵای كوردستان، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە وڵاتی تونس، بڕوانامەی فەخری پێبەخشرا.
لەمباریەوە عەلی شەریف، سەرۆكی تۆڕی ڕێكخراوە ناحكوومییەكانی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت: “لە ڕۆژانی ڕابردوو بەشداریمان كرد لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە وڵاتی تونس ـ شاری سوسە، بەجل و بەرگی كوردی و ئاڵای كوردستان هاوشانی وڵاتانی عەڕەبی”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” فێستیڤاڵەكە بەمەبەستی ناساندنی كەلتووری وڵاتان و ڕاكێشانی گەشتیار بوو بۆ وڵاتی تونس، ئێمەش وەك هەرێمی كوردستان بە كەلتووری ڕەسەنی خۆمان بەشداربووین، كۆتا ڕۆژیش لەلایەن نوێنەرانی وڵاتی تونس و جەزایر بڕوانامەی فەخریمان پێ بەخشرا.